کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داواکاری بۆ پێکهاتن و ئاشتیی دوو تایفەی "‌قەڵخانی و کویک"

13:08 - 17 جۆزەردان 2721

بەشێک لە "چالاکانی سیاسی، مەدەنی، ژینگەیی، فەرهەنگی و ئایینیی کوردستان" داوایان لە دوو تایفەی "قەڵخانی و کویک" کردووە کۆتایی بە ناکۆکیی نێوخۆیان بێنن.

دەقی ئەو داواکارییە بەم چەشنەیە:

هەر وەک ئاگادارن لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە ناوچەی "داڵاهۆ" لەنێوان تایفەکانی "قەڵخانی و کویک" لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ و پێکدادان هاتە ئارا، کە بە خۆشییەوە لەلایەن کەسایەتی و خەڵکی ناوچەکە چارەسەر کرایەوە بەڵام لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕووبەڕووبوونەوەکان تەشەنەی سەندووە و شەڕی چەکداری لەنێوان هەر دوو تایفە ڕووی داوەتەوە و لە ئاکامدا چەند کەسێک کوژراو و بریندار بوونە.

ئیمە وەک کۆمەڵێک لە چالاکانی "سیاسی، مەدەنی، ژینگەیی، فەرهەنگی و ئایینیی کوردستان" داوا لە هەر دوو تایفەی "قەڵخانی و کویک" دەکەین کە کۆتایی بە شەڕی نێوانیان بهێنن لەبەر ئەوەیکە تەنیا کورد تێیدا زەرەرمەند دەبێت و ئەوەی قازانجی پێ دەگات دۆژمنانی میللەتی ئێمەن.

واژۆ:

سیاوەش حەیاتی، کرماشان - ڕەئووف کەریمی، بانە - باقر پیری، کامیاران - مووسا ئومیدی، ئیلام - کامبیز ئیبراهیم زادە، مەهاباد - موحسێن ڕەزەوی، بۆکان - ئاکۆ جەلیلیان، کرماشان - سەعید نەجاڕی (ئاسۆ)، بۆکان - خالید سلێمانیی ئازەر، پیرانشار - ناسر وەحیدی، بۆکان - یونس ڕەزایی ، بۆکان - حوسێن سەفامەنێش، کرماشان - یوسف حاجی خۆش، شنۆ - کەیوان قەڵخانی، کرماشان - عەبدوڵڵا سۆهرابی، مەریوان - ڕەشید ئیلخانی زادە، بۆکان - ڕەزا شەجیعی، سەقز - عەبدولعەزیز مەولوودی، بۆکان - نەجمەدین جەباری، بانە - حامید فەرازی، بانە - مەسعوود کوردپوور، بۆکان - ئەردەشیرغوڵامی پوور، کرماشان - ئەڵڵاڕەزا عەباسی، کرماشان - سیاوەش باباعەباسی، کرماشان - حەمیدڕەزا سەمەدی، کرماشان - نووشین محەممەدی، کرماشان - مەهدی ڕەنجبەر، کرماشان - ئەمیر لوڕستانی، کرماشان - سادق مەتاعی، کرماشان - سەید ئەمین عەباسی، کرماشان - خەیروڵڵا حەقجوویان، کرماشان - کاکی فەرزاد ئەڵماسی، کرماشان - سەید عەلی دەکەیی، کرماشان - نووشاد تاهیری، کرماشان - سەلاح پزیشکی، بانە - عیرفان حوسێنی، مەریوان - دیانووش چراغی، خۆرماو - شەهاب ئەحمەدی ئازەر، نەغەدە - ئومید مستەفاپوور، نەغەدە - ڕەحیم فتووحی، نەغەدە - سەید ئیسماعیل مەحموودیان، شنۆ - فواد ساوان، بانە - مەولوود خانچەزەرد، بۆکان - ئێحسان نیک پێی، ئیلام - عەباس محەممەدزادە، ئیلام - ئیبراهیم ئەحمەد پوور، بانە - مەحموود مەحموودی، سنە - خالید ئیبراهیمی، بانە - غەفوور ساڵحی، بانە - سەید حوسێن ئەفزەلی، کرماشان - بێهرووز زارعی، سنە - حەسەن کەریمی، جۆانڕۆ - حەسەن لوڕ، خۆرماو - عەلی والایی، سەرپێڵ - حاجی عەبدوڵڵا حەمزە، سەردەشت - ئیسماعیل ڕەبەن، سەردەشت- مامۆستا قەلەندەر، سەردەشت - ئەسغەر پڕباران، سنە - باسیت شێخ ئەحمەدی، سنە - ئەسعەد غەفووری، سنە - سەید محەممەد حەسەنزادە - عەبدولخالق جەلالی - فەرەیدوون عەلیمحەممەدی - محەممەد شەعبانی، سنە - ناسیح باخیشی، مەریوان - کاوە کوردستانی، مەریوان - بابەک چارەخاه، سنە - فەرهاد حوسێن پوور، ورمێ - زانیار زەمیران، سنە - حامید ئەسراری، بانە - عابید فیرووزی، سەقز - سەعید زەکی، پیرانشار - مەلا حامید محەممەدی، بانە -بەرهەم پیرۆزی، بانە - ئارەش سەیاری، سنە - کاوە ئەشعەری، بۆکان - کامڕان فەتحووڵڵاهی - قادر ڕەسووڵ فات، شنۆ - مەلا غەفوور ئیسلام خا، نەغەدە - ئومید کەریمی، مەریوان - ئەسکەندەر حەق تەڵەب، سنە - عادڵ غەریبی، سنە