کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داواکاری بۆ ڕێگەپێنەدانی ئێران بۆ بەشداریکردن لە ئۆلەمپیکی "تۆکیۆ"

17:50 - 17 رەشەمه 2720

ماوەیەکە ڕێژیمی ئێران گوشارێکی زۆری بۆ وەرزشوانان هێناوە و چەند وەرزشوانێکی ئیعدام کردووە.

بە دوای ئێعدامی وەرزشوانان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە؛ لە ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی داوا کراوە ئێران نابێ لە ئۆلەمپیکی "تۆکیۆ" بەشداری بکات، هەروەها دەبێ لە هەمبەر گوشارەکانی بۆ سەر وەرزشوانان وڵامدەر بێت.

هەر لەو پەیوەندییەدا دوو نوسەر لە بڵاڤۆکی "هیل" بڵاوکراوەی کۆنگرەی ئامریکا لە وتارێکدا بڵاویان کردووەتەوە: "شیرکەته گەورەکان کە پشتیوانیی ماڵی لە کێبڕکێیە نیودەوڵەتییەکانی "تۆکیۆ" دەکەن بە ئەگەر ئێران بەشداریی بکات پشتیوانیی ماڵیی خۆیان لەو کێبڕکێیانە ڕابگرن".

ئەو داواکارییە بۆ هاتووە چوونکە لە ئەساسنامەی کۆمیتەی نێودەوڵەتی ئۆلەمپیکدا ڕوون کراوەتەوە کە وەرزش بەشێک لە مافی مرۆڤە بەڵام لەلایەن ڕێژیمی ئیرانەوە ڕەچاو ناکردرێت.

ئەو دوو نووسەرە هەروەها جەختیان کردووەتەوە کە هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر وەرزشوانان تەنیا بۆ پووچەڵکردنەوەی دژایەتییەکان و پێکهێنانی کەشێکی ترس و نیگەرانی لەنێو خەڵک دایە.