کوردستان میدیا: بەمەبەستی راکێشانی سەرنجی سیاسەتمەدارانی ئامریکا بۆ لای پرسی کورد و مەحکووم کردنی کردەوە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی تاران، دەزگای ڕاگەیاندنی حیزب داواکارییەک ڕوو لە کوردانی نیشتەجێی ئامریکا بلاو دەکاتەوە.
دەزگای راگەیاندنی حیزب داوا لە هاونیشتمانیانی کوردی نیشتەجێی ئامریکا دەکات کە بە پڕ کردنەوەی ئەم پێتیشنە(https://www.petition2congress.com/ctas/defend-iranian-kurds) بەشدار بن لە هەڵمەتی ناردنی نامە بۆ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا و سێناتۆر و ئەندام کۆنگرەکانی ئەو وڵاتە. بە پێل کردن لەسەر ئەو لینکە دەتوانن بڕۆنە نێو لاپەڕەیێک کە لەوێ بە دانانی ناو و ئادرەسی خۆتان، بە شێوەی ئوتوماتیک لە لایەن ئێوەوە نامەیێک بۆ هەر یەک لە سەرۆکی ئامریکا، ئەندامانی سێنا و کۆنگرەی ناوچەکەی خۆتان بەڕێ دەکرێت کە لەو نامەیەدا داوای پشتگیری کردنی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە.
ئەم هەڵمەتە دەتوانێت بۆ راکێشانی سەرنجی سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتە بۆ سەر بابەتەکە کاریگەر بێت.