کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داواکاریی لێبووردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ڕاگرتنی حوکمی ئێعدامی چوار هاووڵاتیی عەرەب

17:20 - 25 رێبەندان 2720

سێ هاووڵاتیی زیندانیی "عەرەب" لە گرتووخانەی "شیبان" لە ئەحواز، بە ناوەکانی "عەلی خەسرجی، حوسێن سێڵاوی، جاسم حەیدەری" لەلایەن دادگای ڕێژیم حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپاوە و هەروەها "عەلی مەتیری" وەرزشوانی بۆکس لەگەڵ ئەو سێ هاووڵاتییە عەرەبە بە دوورینەوەی لێوەکانیان ماوەی ٢١ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە.

لێبووردنی نێونەتەوەیی لە نامەیەکدا وێڕای مەحکوومکردنی حوکمی ئێعدامی ئەو چوارهاووڵاتییە داوای لە "ئیبراهیم ڕەیسی" سەرۆکی هێزی دادوەریی ڕێژیمی ئێران کردووە حووکمی ئێعدامی ئەو چوار کەسە ڕاگرێت.

لێبووردنی نێودەوڵەتی جەختی کردووەتەوە کە قۆناغی دادگاییکردنی ئەو کەسانە تەواو نەبووە و بڕياردانی حووکمی ئێعدامی ئەو سێ کەسە نایاساییە.

هەروەها لەو نامەیەدا هەوڵەکانی ئەندامانی قەزایی و ئەمنییەتیی ڕێژیمی ئیرانی سەبارەت بە دان پێدانانی زۆرەملێی مەحکووم کرد و داوای لە هێزی دادوەریی ڕێژیم کردووە "محممە عەلی عەموەر، جابر ئەلبووشووکە، مووختار ئەلبووشووکە" بە زووترین کات ئازاد کرێن.