له ڕۆژانی سه‌ره‌تای مانگی سه‌رماوه‌زدا، له‌نێوان دوو تایفەی "قەڵخانی" و "کەرگا" لە "قەسرشیرین'' سەر بە پارێزگای کرماشان لەسەر لەوەڕگە کێشە و ناکۆکی لە نێوانیاندا دروست بوو و ژماره‌یه‌ک له لاوانی هه‌ر دوو لا به چه‌ک ته‌قه‌یان له یه‌کتر كردبوو.
ئه‌و كێشه و ئاڵۆزییه‌ی نێوان ئه‌و دوو هۆزه، نیگه‌رانیی له‌و ناوچه‌یە زیاد كردبوو و به وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی ڕێژیمیش له هه‌وڵی زیاتر په‌ره‌دان به‌و ئاڵۆزییانه بوونە تاكوو هه‌رچی زیاتر كێشه و دووبه‌ره‌كی له نێوان خه‌ڵكدا هه‌بێ.
ته‌نانه‌ت گوایه هۆزی "قه‌ڵخانی" ویستوویانه له "سەرپێڵـ"ـەوه بڕۆن بۆ قه‌سرشیرین و ئاگره‌كه خه‌ریک بووه توندتر بێته‌وه، بۆ كۆتاییهێنان به‌و دۆخه ڕێبەری یارسانەکان داوای لە خەڵک کردووە، خۆیان کێشەکە چارەسەر بکەن.
لە نامەیەکدا کە سەید "نەسرەدین حەیدەری" ڕێبەری یارسانەکان بڵاوی کردووەتەوە داوای لە خەڵكی ئەو ناوچەیە کردووە كه ئاڵۆزییه‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه و ده‌ڵێت: "داوا لە خەڵكی بەڕێزی قەڵخانی دەکەین کە ئەو کێشەیە کە دروست بووە زیاتر گەورە مەکەنەوە و بە یەکیەتی و هاودڵی لەگەڵ خەڵكی بەڕێزی کەرگا هەڵسوکەوت بکەن".