کۆمەڵێک کەسایەتیی فەرهەنگی و ئایینیی کوردستانی ڕۆژهەڵات، داوایان لە خەڵک کردووە، کە نەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ڕەوایی بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران نەدەن.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان!
ڕێژیمی گه‌نده‌ڵ و دژه كوردی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ماوه‌ی نزیک به ٤٢ ساڵه به درۆ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی خۆی به سه‌ر گه‌لانی ئێران‌دا سه‌پاندووه.
هه‌ر ٤ ساڵ جارێک به درۆ و ده‌له‌سه داوا له خه‌ڵک ده‌كات كه ده‌نگ به به‌ربژێره‌كانی ڕێژیم بده‌ن و ڕه‌وایی به‌و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شە بده‌نه‌وه.
ڕێژیمێک كه سیستماتیک گه‌نده‌ڵه و به زه‌بر و زه‌نگ، سه‌ركوت، گرتن و كوشتن حكوومه‌ت ده‌كات، هیچ ڕهوایهكی نییه و پێویسته ئه‌و سیسته‌مه سه‌ره‌ڕۆ و دیكتاتۆر و گه‌نده‌ڵه برۆخێت.
ئێمە كۆمه‌ڵیک كه‌سایه‌تی زانكۆ و قووتابخانه و مامۆستایی ئایینی داوا له خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری ڕۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ین كه ئه‌و جاره به كرده‌وه له گه‌ڵ گه‌لانی دیكه‌ی ئێران‌دا ئەو شانۆسازیەی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی بایكۆت ده‌كه‌ین و له ڕۆژی ٢٨ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٠دا له ماڵه‌كانماندا ده‌مێنینه‌وه و شه‌قام و كۆڵانه‌كان به چۆڵی ده‌هێڵینه‌وه.
كۆمه‌ڵیک كه‌سایه‌تیی فه‌رهه‌نگی و ئایینیی کوردستانی ڕۆژهەڵات