کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داوای ئیستیزاحی چوار وەزیری کابینەی ئیبراهیم ڕەئیسی درایە مەجلیسی ڕێژیم

17:26 - 6 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ـی پووشپەڕی ١٤٠١ "حوسێنعەلی حاجی دلیگانی" ئەندامی هەیئەت ڕەئیسەی مەجلیسی ڕێژیم باسی لەوە کردووە کە داوای ئیستیزاحی ٤کەس لە وەزیرەکانی "کشوەر، سیمەت، ڕێگا و شارسازی و جەهادی کشاوەرزی" دراوەتە هەیئەت ڕەئیسەی مەجلیسی ڕێژیم.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە لەبابەت ئیستیزاحی "ڕەزا فاتمی ئەمین" وەزیری سەنعەت و مەعدەن دوو دەستە واژۆ کراوە و بۆ پێداچوونەوەی زیاتر نێردراوەتە کۆمیسیۆنی ئیرجاعی مەجلیس.

لە سەرەتای دەسبەکاربوونی "ئیبراهیم ڕەئیسی" وەکوو سەرکۆماری ڕێژیم خەڵک بەرامبەر بە چۆنیەتی کاری زۆربەی وەزیران ناڕەزایەتییان هەبووە.

بەپێی یاسای مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، هەیئەت ڕەئیسەی مەجلیس لە پێشدا گەلاڵەی ئیستیزاح بە فەرمی ڕادەگەیەنێت و دوای ئەوە ڕێکەوتێک بۆ پێداچوونەوە دیاری دەکرێت.