"فەتاح" یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسداران ئاشکرای کردووە ماڵ و مڵکی خەڵکی ئێران لەلایەن دەزگاکانی دەسەڵاتەوە دەستی بەسەر داگیراوە.
ماوەیەک پێش "ئەحمەد تەوەکولی" سەر بە بناژۆخوازەکان لە پێوەندی لەگەڵ "بونیادی موستەزعەفان" باسی لەوە کردبوو ماڵ و مڵکی خەڵک لە سەرەتای شۆڕشی ئێرانەوە بە بێ یاسا و ڕێسا داگیر دەکرا.
تەوەکولی وتبووی حاشای لێ ناکرێت ئەو بونیادە بەربڵاوە ڕوونکردنەوەی ماڵیی پێویستە، بەڵام ئەو نووسینگەیە کۆسپی سەرەکیی ڕوونکردنەوەی مەسەلەی ماڵییە لە ئێراندا.
"بنیادی موستەزعەفان" لە ژێر کۆنتڕۆڵ و چاوەدێریی خامنەیی دایە.