کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"داڵاهۆ" بە شێوەی فەرمی کرایە شاری "تەموور"

18:03 - 22 بەفرانبار 2720

شاری "داڵاهۆ" سەر بە پارێزگای کرماشان بە شێوەی فەرمی کرایە شاری "تەموور".

ئامێری "تەموور" لە هەموو شوێنێکی کوردستان و ئێراندا بوونی هەیە و سەرچاوەی "تەموور" پارێزگای کرماشانە.

 لە "داڵاهۆ" ئامێری "تەموور" دروست دەکرێت و ئەو ئامێرەی مووسیقا لەنێو دانیشتووانی ئەو شارەوە پارێزراوە.

لە "داڵاهۆ" ماڵی تەموور هەیە و نزیک بە ١٥٨ کارگەی دروستکردنی "تەموور" بوونی هەیە و شەقامێکی ئەو شارە ناوی "تەموور"ی لەسەر دانراوە.

پێشتر تورکیە دەیهەوێست ئەو ئامێرەی مووسیقای کوردی بە ناوی خۆی تۆمار بکات بەڵام ئەو ئامێرەی مووسیقا تایبەتە بە کورد.