کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:41 - 14 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مەریوان کوچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی، ١٣ی بەفرانبار، دایە ''خۆرشید یەعقووبی'' دایکی شەهید ''ئیرەج قودسی''، لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید ''ئیرەج قودسی'' لە ساڵی ١٣٤٢ لە نۆدشە لەدایک بووە.

شەهید ''ئیرەج قودسی'' کادری دەرجە ٤، لە دەرگیری لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانانی ١٣٦٣ی هەتاوی لە زازەرا شەهید بوو.

هاوکات، دایە ''خۆرشید'' برایەکی بە ناوی ''محەممەد سەعید یەعقووبی'' لە ڕێگای ڕزگاریی کوردستاندا شەهید بووە.

شەهید ''محەممەد سەعید یەعقووبی'' ناسراو بە ''سەعید کاڵ کاڵ''، لە ساڵی ١٣١٧ی هەتاوی لەدایک بووە.

شەهید ''سەعید کاڵ کاڵ'' بە پلەی تەشکیلاتیی کادری دەرجە ٣، لە ڕێکەوتی ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٥٩ی هەتاوی لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران لە گوندی '' دزڵی''، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی کوردستان بوو.  

 تەرمی دایە ''خورشید'' لە بەهەشت مستەفای مەریوان بە ئامادەبوونی بنەماڵە و کەسوکار و دانیشتووانی نۆدشە لە مەریوان، بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.