کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایک و باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە شنۆ ماڵاواییان لە ژیان کرد

12:58 - 2 گەلاوێژ 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژ دایک و باوکی "ڕێبوار ڕەفعەتی" پێشمەرگەی کوردستان خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی کاک''عیسا ڕەفعەتی'' کوڕی "مەعسوومە و حەسەن" و هاوژینەکەی خاتوو ''مەحبووبه پەروانە'' کچی "ئەسمەر و ئەبووبەکر" خەڵکی ئاوایی هێیە سەر بە شاری شنۆ بەهۆی ڕووداێکی دڵتەزێن گیانیان لەدەست و ماڵاوییان لە ژیان کرد.

کاک "عیسا و خاتوو مەحبووبه" ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣١ی پووشپەڕ، لەسەر  ڕێگای شنۆ و نەغەدە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ ببوون.

کوڕێکی ئەو دو خوالێخۆشبووە بە ناوی "ڕێبوار ڕەفعەتی" پێشمەرگەی کوردستانە و چەکی بەرگری لە خاک و نیشتمانەکەی لە شان کردووە.

تەرمی ناوبراوان ڕۆژی شەممە بە بەشداریی خەڵكێکی زۆر لە شنۆ و ناوچەکە بە جامانە و ڕەنگی شینی ئاسمانی ئەسپەردەی خاک کران.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراون دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.