کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی دوو شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:03 - 25 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی پوورە "حەلیمە محەممەدزادە" دایکی شەهیدان "سەلیم  و ئیسماعیل محەممەد پوور" لە سەردەشت ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە حەلیمە ژنێکی دڵسۆز و بە ورە بوو.

شەهید "ئیسماعیل محەممەد پوور" لە ساڵی ١٣٥٢ لە گوندی " قووڵە سوێروێـ"ـی شاری سەردەشت لەدایک بووە و لە ساڵی  ١٣٧١ی هەتاوی لە تێکهەڵچوونێکدا دژی داگیرکەرانی کوردستان لە نزیک "بێژوێـ"ـی شاری سەردەشت شەهید بووە.

شەهید "سەلیم محەممەدپوور" ساڵی  ١٣٦٤ لە "قۆوڵەسوێروێ" لەدایک بووە. شەهید سەلیم لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لە سێدارە دراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە، خزم و کەسووکاری دایە "حەلیم محەممەدزادە" دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.