کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شاعیری "خاک توانای کۆچی نییە" ماڵاوایی لە ژیان کرد

10:50 - 22 رەشەمه 2720

خاتوو "گوڵئەندام خەلیلی" دایکی شاعیری کۆچکردوو "مارف ئاغایی" بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ۷۹ ساڵیدا لە شنۆ کۆچی دوایی کرد.

مارف ئاغایی شاعیری ناسراوی کوردستان ساڵی ۱۳۴۴ لە گوندی "وەزنێ" سەر بە شاری نەغەدە لەدایک بووە و ساڵی ۱۳۷۶ بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لە ەست دا.

تەرمی مامۆستا "مارف ئاغایی" لە بەشی ناودارانی گۆڕستانی "بوداغ سوڵتانـ"ـی شاری مەھاباد لە نزیک گڵکۆی مامۆستایان "ھەژار و ھێمن" بە خاک ئەسپێردرا.

ئەو شاعیرە ساڵی ١٣٦٤ ھاوکات لەگەڵ دامەزرانی بنکەی ئەدەبی و فەرھەنگیی گۆڤاری "سروە" دەستی بە بڵاو کردنەوەی شێعر و بەرھەم کرد. دوو ساڵ دواتریش لە ھەمان گۆڤاردا دەبێتە ئەندامی دەستەی نووسەران.

کتێبی شێعر و چێرۆکەکانی ئەو شاعیرە بە ناوی "زەوی سەخت و ئاسمانی دور" پاش مەرگی بڵاو بووەتەوە.

ناوبراو هەروەها کتێبی "ناسیۆنالیستی کورد"  لە زمانی ئینگلیزی بوو بۆ سەر زمانی کوردی وەردەگێڕاوەتەوە.