کوردستان میدیا: دایکی شه‌هیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان له ناوچه‌ی پیرانشار له ته‌مه‌نی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٢ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، خاتوو زارا حه‌سه‌ن‌نژاد دایکی شه‌هید برایم حه‌سه‌ن‌نژاد، خه‌ڵکی گوندی کۆنه‌خانێی سه‌ربه ناوچه‌ی پیرانشار له ته‌مه‌نی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ته‌رمی پووره زارا له نێو ئاپۆرای خه‌ڵک، له گۆڕستانی کۆنه‌خانێدا به خاک سپێردرا.
شه‌هید برایم کوڕی پووره زارا له مه‌ئمووریه‌تێکی حیزبیی هێزی ئاواره له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له شه‌ڕێکی ئازایانه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران شه‌هید کرا.
پووره زارا هه‌میشه به شه‌هید بوونی کوڕه‌که‌ی و رێبازه‌که‌ی شانازیی ده‌کرد.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کاری پووره زارا ده‌کات و خۆی له خه‌م و په‌ژاره‌یاندا به شه‌ریک و به‌شدار ده‌زانێت.
رۆحی شاد
پیر‌وز بێت 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران