کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهید "حوسێن پەرچەم" لە پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:23 - 25 بەفرانبار 2721

ڕۆژی هەینی ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، سەید "خەدیجە نیکجوویان" دایکی شەهید "حوسێن پەرچەم" خەڵکی شارۆچکەی "پەسوێ" سەر بە شاری "پیرانشار" بەهۆی نەخۆشیی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید "حوسێن پەرچەم" ساڵی ١٣٤٦ی هەتاوی لە گوندی "هەنگەوێ" سەر بە شاری "پیرانشار" لەدایک بووە و ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕی ١٣٦٥ لە گوندی "قوڵقوڵە"ی شاری "سەقز" لە شەڕ و دەرگیرییەکدا شەهید بووە.

تەرمی شەهید حوسێن لە گوندی "قامیشڵە"ی سەر بە شاری "مەریوان" بە خاک ئەسپێردراوە.

ناوبراو پێشمەرگەیەکی ئازا، بوێر و چالاک بووە و هەردەم ئەرکە حیزبییەکانی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە بردووه.

دایە "خەدیجە" ژنێکی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگە خۆشەویست بووە و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەی کردووە

دایە "خەدیجە" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە کەسوکاری کۆچکردوو سەید "خەدیجە نیکجوویان" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.