ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە "ئایشێ تەها" دایکی شەهید "حەمزە فەرەجیی ئەقدەم" خەڵکی گوندی "قاجر" سەر بە شاری "بۆکان" بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شەهید "حەمزە فەرەجیی ئەقدەم" ساڵی ١٣٤٠ لە گوندی "قاجر" لەدایک بووە، پاشان لە تەمەنی لاویەتیدا و بەهۆی هەستکردن بە چەوسانەوە و زوڵم و زۆری سەر نەتەوەکەی، چەکی شەرەفی لەشان کرد و پەیوەست بە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتەوە بوو.
شەهید "حەمزە" ڕێکەوتی ١٧ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە شەڕ و دەرگیرییەکدا لە "قاقڵاوا" شەهید بووە.
دایە "ئایشێ" هەردەم شانازیی بە ڕێگا و ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد.
تەرمی دایە "ئایشێ" لە زێدەکەی خۆی "قاجر" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری کۆچکردوو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.