ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەز دایە "عایشە قادری" دایکی شەهید "عوسمان نەجاڕی" خەڵکی گوندی "مەمێند" سەر بە شاری "نەغەدە" کۆچی دوایی کرد.
دایە "عایشە" ژنێکی دڵسۆز بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە کردووە.
شەهید "عوسمان" ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە گوندی "مەمێند" لە ناوچەی سندووس لەدایک بووە. ناوبراو دوای هێرشی ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان پەیوەست بووە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە.
سەرئەنجام شەهید "عوسمان" لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی لە دەرگیرییەکدا لە نزیک "قاوەخانەی حاجی حوسێن" تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو. گڵکۆی شەهید "عوسمان" لە گوندی "دایماوێـ"ـیە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری دایە "عایشە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.