کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهید "عەلی خاریجە" لە بۆکان کۆچی دوایی کرد

11:58 - 23 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە "دولبەر فەهیمی" دایکی شەهید "عەلی خاریجە"، دوای تەمەنێکی سەربەرزانە لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا لە میراوای بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "دولبەر" ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە و هەتا سەر بە ڕێبازی ڕۆڵە شەهیدەکەی وەفادار مایەوە.

شەهید "عەلی خاریجە" ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی لە گوندی "چواردیوار" لەدایک بووە.

ناوبراو پاش هێرشی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، بۆ بەرگری لە خاک و گەلەکەی پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و لە پلەی تەشکیلاتی، وەکوو کادرێکی لێوەشاوە ئەرکە حیزبییەکانی بوێرانە بەڕێوە بردووە.

دەرەنجام شەهید "عەلی" لە ڕێکەوتی ٨ی گەلاوێژی ١٣٧٢ی هەتاوی لە تێکهەڵچوونێکدا دژی ڕێژیمی ئێران، لە شوێنێک بە ناوی "سریلاوا"، تیکەڵ بە کاروانی نەمران بوو.

تەرمی دایە "دولبەر" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.