کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهید "فەیزوڵڵا گوڵی" لە گوندی "گوێ‌ئاغاج" کۆچی دوایی کرد

11:11 - 2 رەزبەر 2720

ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "ئامینە فەیزی" دایکی شەهید "فەیزوڵڵا گوڵی"، خەڵکی گوندی "گوێ‌ئاغاج" دوای تەمەنێک پڕسەروەری لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "ئامینە" ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە و هەر دەم شانازیی بە ڕێبازی کوڕە پێشمەرگەکەیەوە دەکرد.

شەهید "فەیزوڵڵا گوڵی" ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە گوندی "گوێ‌ئاغاج" لەدایک بووە.

دوای هێرشی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و بۆ بەرگریکردن لە نیشتمانەکەی خەباتی کردووە.

دەرەنجام شەهید "فەیزوڵڵا" لە ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژی ١٣٦٧ی هەتاوی لە شاری "تیکاب" لەلایەن ڕێژیمی ئیرانەوە لە سێدارە درا و تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو.

گڵکۆی شەهید "فەیزوڵڵا" لە گوندی "گوێ‌ئاغاجـ"ـە.

تەرمی دایە "ئامینە" لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.