کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهید "محەممەدئەمین مەقدووری" لە شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:17 - 30 رەزبەر 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی دایە "خاتوون ئیبراهیمیان" دایکی شەهید "محەممەدئەمین مەقدووری" لە گوندی "نەرزیوێ" کۆچی دوایی کرد.

دایە "خاتوون" ژنێک بوو کە هەمووی تەمەنی وەک دایكێکی شەهید سەربەرزانە ژیا و شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەی دەکرد.

شەهید "محەممەدئەمین" ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە گوندی "نەرزیوێ" لەدایک بووە. دوای ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران هێرش دەکاتە سەر کوردستان ناوبراو  ساڵی ١٣٥٨ چەکی بەرگری لە نیشتمانەکەی لە شان کردووە.

دوای پەیوەستبوونی بە هێزی پێشمەرگە لە هێزی شەهید "سمکۆ"دا سازمان دراوە و ئەرکی حیزبیی خۆی بەڕێوە بردووە.

ناوبراو ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەمەی ١٣٦١ی هەتاوی لە شەڕێکدا دژی داگیرکەرانی کوردستان لە گوندی "کۆیکان" سەر بە شاری نەغەدە تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە.

گڵکۆی ناوبراو لە گوندی "کۆیکانـ"ـە.

تەرمی دایە "خاتوون" لەنێو ئاپۆرای خەڵکدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.