کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهید "مەنوچێهر فازڵی" لە سەقز کۆچی دوایی کرد

11:02 - 20 خەرمانان 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "خەدیجە خالیدنیا" دایکی شەهید "مەنوچێهر فازڵی" خەڵکی "سەقز"، دوای تەمەنێک پڕسەروەری ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "خەدیجە" ژنێکی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەر بووە و هەمیشە شانازیی بە ڕێگا و ڕێبازی ڕۆڵە پێشمەرگەکەیەوە دەکرد.

شەهید "مەنوچێهر فازڵی" ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە "سەقز" لەدایک بووە. بەهۆی هێرشی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی داگیرکردنی خاکی کوردستان، پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و چەکی شەرەفی بۆ بەرگریکردن لە گەل و نیشتمانەکەی لە شان کردووە.

دەرەنجام شەهید "مەنوچێهر" هاوڕی لەگەڵ شەهید "حوسێن موحتەرەمی" لە ڕێکەوتی ٢٥ی سەرماوەزی ١٣٦٠ی هەتاوی، لە دەرگیرییەک دژی ڕێژیمی ئێران لە شوێنێک بە ناوی "کەچەڵ مینان"، بەهۆی تەقینەوەی ماددەی تی ئێن تی (TNT) تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتان بوون.

دایە "خەدیجە" هەتا دواهەناسەی ژیانی بە ئامانجی شەهیدانی کوردستان وەفادار مایەوە. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "خەدیجە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.