کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهید "ڕەحمان مەحموودی" لە بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:21 - 18 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ی خاکەلێوە دایە حاجیە "شەرافەت مەحموودی" (زەنبیل) دایکی شەهید "ڕەحمان مەحموودی" ناسراو بە ڕەحمان تیربارچی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "شەرافەت" جیا دوو براشی پێشمەرگەی حیزب بوون کە ئەوانیش لە ڕیزەکانی شۆڕشدا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوونە. هەروەها پورزایەکی ناوبراویش پێشمەرگەی حیزب بووە کە ئەویش تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە.

تەرمی دایە "شەرافەت" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان دەسپێردرێت.

شەهید "ڕەحمان مەحموودی" ساڵی ١٣٤٣ی هەتاوی لەدایک بووە و دوای ئەوەیکە دەگاتە تەمەنی لاویەتی و ڕێژیمی داگیرکەری ئێران هێرش کردبووە سەر کوردستان ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی ئەویش چەکی بەرگری لە نیشتمانەکەی لە شان دەکات.

دوای ئەوەیکە پەیوەست بە ڕیزەکانی پێشمەرگە دەبێت لە هێزی ١١٠ی بەیان سازمان دەدرێت.

سەرئەنجام شەهید "ڕەحمان" ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لە گوندی "سۆڵە" لە شەڕێکی نەخوازراودا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "شەرافەت" دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.