کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهید "ئیبراهیم" لە سەردەشت ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:44 - 22 رەزبەر 2720

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "نازدار فاتمیان" دایکی شەهید "ئیبراهیم حوسێن زادە" کۆچی دوایی کرد.

دایە "نازدار" ژنێکی نیشتمانپەرەور و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو و هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی کوڕەکەی وەفادار مایەوە.

شەهید "ئیبراهیم حوسێن زادە" لە گوندی مارەغان لەدایک بووە. ناوبراو دوای هێرشی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، وەک ئەندامێکی هەڵسووڕ و چالاک ئەرکە حیزبییەکانی بەڕێوە دەبرد.

سەرئەنجام کاک "ئیبراهیم" ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی لە ناوچەی بانە بەهۆی تەقینەوەی مین تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

تەرمی دایە "نازدار" لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.