ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە "فاتمە فێیزی" دایکی شەهید "ئەحمەد بارامی" خەڵکی گوندی "قۆزلوو" سەر بە ناوچەی "هەوشار" ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە "فاتمە" ژنێکی وەفادار بە ڕێبازی کوڕەکەی بوو و شانازیی دەکرد کە لە ڕێگای ڕزگاریی کوردستان شەهید بووە.
شەهید "ئەحمەد" ساڵی ١٣٤٥ لە گوندی "قۆزڵوو" لەدایک بووە. دوای ئەوەیکە دەگاتە تەمەنی لاویەتی و ڕێژیمی داگیرکەری ئێران هێرش دەکاتە سەر کوردستان ناوبراو چەکی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە.
ناوبراو بەهۆی لێوەشاوەیەوە پلەی سەرپەلی پێ دەدرێت. سەرئەنجام شەهید "ئەحمەد" ڕێکەوتی ١٨ی خاکەلێوەی ١٣٦٤ی هەتاوی، لە شەڕێکی نەخوازراودا لە شوێنێک بە ناوی "نەرمەڵاس" تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبێت.
گڵکۆی ناوبراو لە "بۆردمەی" شاری "سەقز"ە.
تەرمی دایە "فاتمە" لە زێدەکەی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.