کوردستان میدیا: دایکی شەهیدان لە کوردستان سەرباشقەی لاوانی کوردستانن و هەردەم پشتیوانی لە ڕۆڵەکانی نیشتمان دەکەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دایە "شاناز"، دایکی شەهید "ئەفشار سوورەبوومە"، بهبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، پشتیوانیی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی و خۆی بە وەفاداری حیزبی دێموکرات زانی.
دایکی شەهید "ئەفشار" ئارمی حیزبی دێموکراتی کێشاوەتەوە و وێنەی شەهید ئەفشاری لەسەر داناوە و پێشكەشی بە ڕۆحی شەهید ئەفشار کردووە.
"ئەفشار سوورەبوومە"، كوڕی "مەحموود"، ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی لە گوندی "تەوریوەر"ی ناوچەی "ژاوەرۆ"ی سنە لەدایکبووە.
ساڵی ١٣٩٥ لەگەڵ تیمێك لە پێشمەرگەکان بۆ مەئمورییەتێكی حیزبی چووەوە ناوچەكانی سنە و مەریوان و پاش ١٥ ڕۆژ جەولەی سیاسی – نیزامی، لەلایەن دوژمنی خوێنڕێژەوە لە شاخی کۆساڵان، لەگەڵ ٥ هاوڕێی دیكەی، بێسەروشوێن بوون.
دواتر دەرکەوت کە ئەو پێشمەرگانە بە دەستی هێزە دژی گەلیەکان شەهید بوون.