ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەری ٩٩ی هەتاوی دایە حاجییە "مریەم فەتحوڵـلاهی" دایکی شەهیدان "هاشم" و " سەلاح مسگەری" بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شەهیدان "سەلاح" و "هاشم" خەڵکی شاری بانە و پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون، کە بەو پەڕی دلسۆزی و وەفادارییەوە بۆ بەرگریی لە مافی نەتەوەی کورد تێکۆشاون و سەرەنجام لەو ڕێگایەدا گیانی ئازیزیان پێشکەش بە بارەگای ئازادیی کوردستان کرد.
شەهید "سەلاح" ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی لە شاری بانە لەدایک بووە و لە ساڵی ١٣٦٠ لە گوندی "بویینی" خوارەوە لەلایەن بەکرێگیراوێکی ڕێژیمی ئێرانەوە ژەهراوی دەکرێت و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبێت.
هاوکات باوکی ئەو دوو شەهیدە سەربەرزە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە حاجییە "مریەم فەتحوڵـڵاهی"، سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.