کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

18:18 - 8 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی دایە "مریەم محەممەدی" دایکی شەهید "خالید محەممەدی" خەڵکی شارۆچکەی "بڵواناوا"ی ناوچەی "لەیلاخ" سەر بە شاری سنە لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "مریەم" ژنێکی نیشتمانپەروەر وحیزبدۆست بووە و بەهۆی خۆشەویستی بۆ خاک و گەلەکەی کوڕێکی بە ناوی "خالید ئەحمەدی" پێشکەش بە بارەگای ئازادیی کوردستان کردووە.

شەهید "خالید محەممەدی" جێگری یەکێک لە پەلەکانی هێزی "بێستوون" بووە کە لە بەهاری ١٣٦٣ی هەتاوی، لە تێکهەڵچوونێکدا لە شوێنێک بە ناوی "زەڕنە" لەگەڵ سپای داگیرکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، گیانی پاکی پێشکەش بە ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان کرد.

 گلکۆی ناوبراو لە گوندی "زەڕنەیە".

تەرمی دایە "مریەم جەهانگیری" بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "مریەم جەهانگیری" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.