کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

17:57 - 28 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەر دایە "عیسمەت دەرویشی" دایکی شەهید "سەعید شەریفی" لە پیرانشار بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "عیسمەت" ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزب دۆست بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی دەکرد.

شەهید "سەعید شەریفی" ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی لە گوندی "کۆسە کەرێز" سەر بە شاری مەهاباد لەدایک بووە.  ڕێکەوتی ٣٠ جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم لە گوندی "خورینجـ"ـی پیرانشار تێکەڵ بە کاروانی هەرگیز نەمران بووە و تەرمەکەی لە گوندی "گردەبن" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردراوە.

شەهید "سەعید"هەتا کاتی شەهیدبوونی بە پلەی تەشکیلاتی "پێشمەرگە" بەو پەڕی هەست و سۆزەوە ئەرکی حیزبی بەڕێوە بردووە.

دایە "عیسمەت" هەتا کاتی دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

تەرمی دایە "عیسمەت" لە زێدەکەی شاری پیرانشار بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.