کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:23 - 21 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی کوردستان لە شاری مەهاباد بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی، دایە "ئامینه خزری کەدخودایی" خەڵکی گوندی "قوڵەسەن"ـی شاروێرانی مەهاباد له تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دایە ئامینە دایکی شەهید "عومەر دهستانی"ـیه؛ ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کۆڕەکەی مایەوە و شانازیی بە ڕێبازەکەیەوە دەکرد.

تەرمی دایە ئامینە لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

شەهید "عومەر دهستانی" ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە گوندی قوڵەسەن چاوی بە دنیا هەڵێنا، دواتر لە تەمەنی لاوەتیدا وەک ئەندامێکی بەوەجی حیزب کاروباری تەشکیلاتی نهێنی لە ئەستۆ گرت؛ شەهید عومەر، ڕێکەوتی ١٢ی خەزەڵوەری ١٣٧٤ی هەتاوی، لە ڕێگای حەریرـ هەولێر لەلایەن چڵکاوخۆر و دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمەوە تێرۆر کرا و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.