کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

10:02 - 13 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: دایە "زولەیخا علیپوور" دایکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی کوردستان و نەنکی شەهیدێکی دیکەی گەل لە شاری پیرانشار بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی، دایە "زولەیخا علیپوور" کچی حەسەن خەڵکی گوندی "سێگرکانی" ناوچەی پیرانی پیرانشار، دایکی شەهید "ئەبوبکر دەروێشی" و نەنکی شەهید "ئیدریس دەروێشی" لە تەمەنی ۹٥ ساڵیدا کوچی دوایی کرد.

تەرمی دایە ‌زولەیخا لە نێو ئاپورای گەرمی خەڵکی ئاواییدا لە گۆڕستانی "سێگرکان" بە خاک ئەسپێردرا.

شەهید ئەبوبکر ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی لەدایک بوو و ڕێکەوتی 24ی سەرماوەزی ١٣٦٢ی هەتاوی، لە ڕووداوێکی نەخوازراودا شەهید بوو.

شەهید "ئێدریس دەروێشی" لە ٢٦ی پووشپەری ۱۳۹۷ی هەتاوی لە ئاکامی تۆپبارانی بنکەکانی پێشمەرگە لە سنوری حاجی ئۆمەران لەگەڵ هاوڕێ شەهید "ڕەحیم ڕۆستم داستان" شەهید بوون.

دایە زولەیخا ژنیکی شۆڕشگێڕو بەورە بوو. ئەو شانازی دەکرد کە کوڕ و نەوەکانی لەپێناو وەدێهێنانی مافی گەلەکەیاندا خەبات دەکەن و بەرگی پێشمەرگە لەبەردەکەن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.