کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

23:08 - 23 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

رۆژی سێشەممە، ١٦ی ڕێبەندان، دایە "سراحی ڕەسووڵی"، دایکی شەهید "عەبدوڵڵا مورادی"  خەڵکی ئاوایی نێرگسە سەر بە ناوچەی ساراڵی دیواندەرە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید عەبدوڵڵا مورادی، ئەندامی تەشکیلاتی نەهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بوو کە لە زستانی ساڵی ١٣٧٣، لە لایەن ڕێژیمی کۆنەپەرەستی ئێران، بە دیل گیرا و دوای سێ ساڵ ئازار و ئەشکەنجە لە پاییزی ساڵی ١٣٧٦ی هەتاوی لە شاری سنە لە سێدارە  درا.

 تەرمی دایە سراحی لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.