کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی ١٥ی خاکەلێوە، دایە ''ڕابعە ڕەحیمزادە''، دایکی شەهید ''عارف خوسرەوی''، خەڵکی گوندی حاجی مەمەدان سەر بە ناوچەی خوڕخوڕەی سەقز، بە هۆی بەساڵاچوویی و پەککەوتوویییەوە، لە شاری سەقز مالاوایی لە ژیان کرد.
شەهید عارف خوسرەوی، لە ١٥ی ڕەشەمەی ١٣٦٣ی هەتاوی، لە تێکەڵچوون لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی تاریکپەرەستی ئێران، لە گوندی کەسنەزان لە ناوچەی سەرشێوی سەقز شەهید بووە.
تەرمی دایە ڕابعە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.