کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

12:42 - 15 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی شەممە، ۱٤ی بانەمەڕ،  دایە ''زەهرا سەرشینپوور''، خەڵکی گوندی ''ڕەحیم خان'' سەربه شاری بۆکان و دایکی شەهید ''حوسێن نادری''، لە تەمەنی٨٥ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید حوسێن نادری، ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی، لە گوندی ڕەحیم‌ خان لە دایک بووە.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی، لە باخی کۆیلاوا سەربە شاری بۆکان، لە تێکەڵچوون لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمدا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

دایە زەهرا، کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو و هەتا مردن وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.