کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

11:21 - 1 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی هەینی، ٣١ی جۆزەردان، دایە ''شەرافەت عەبدوڵڵاهی''، دایکی شەهید ''فاروق حەسەن خەیات''، لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

 شەهید "فاروق حەسەن خەیات"، لە ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی لە شاری بۆکاندا، لەنێو بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایک بوو. ناوبراو لە زانکۆدا توانی سەرکەوتووانە بڕوانامەی کارناسیی باڵای بواری ئەندازیاریی جووتیاری وەدەست بهێنێت.

شەهید فاروق، نموونەی پێشمەرگەیەکی لێهاتوو، ئازا و هوشیار بوو کە بەو هۆیەوە بوو بە مامۆستای فێرگە و وەک کادرێکی سیاسی و نیزامیی بەبڕشت، ئەرکە پێسپێردراوەکانی خۆی لەوپەڕی دڵسۆزیدا بەڕێوە دەبرد.

شەهید فاروق، ڕۆژی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، لەگەڵ هاوڕێ ''موختار قادرپوور''، لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی ڕیژیمی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

تەرمی دایە "شەرافەت"، لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.