ڕۆژی هەینی ١٢ی سەرماوەز، دایە ''مەمی خان تمویی'' و دایکی شەهید ''ئەسغەر شوکری ئەلیاسی'' خەڵکی گوندی ''ئەلیاسی'' سەر بە ناوچەی سەڵماس کۆچی دوایی کرد.
دایە "مەمی خان" ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد.
شەهید ''ئەسغەر شوکری'' ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە گوندی ''ئەلیاسی'' لەدایک بووە.
ناوبراو دوای پەیوەستبوونی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە دەرگیری لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ''سورێ'' لە ڕێکەوتی ٢٥ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە.
تەرمی ناوبراو لە ''شنەتاڵ'' بەخاکی پیرۆزی کوردستان سپێردراوە.
تەرمی "مەمی خان" لەنێو ئاپۆرای خەلکی ناوچەکە بە ڕێز و حورمەتەوە بە خاکی نیشتمان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.