کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی سوورخەڵات لە شنۆ کۆچی داویی کرد

14:14 - 2 خاکەلێوه 2722

دایە ''خاتوون معروفی ئازەر'' دایکی شەھید ''قادر شاوەلە نژاد'' و هاوسەری خوالێخۆشبوو ''عەبدوڵڵا شاوەلە نژاد'' لە گوندی ''نەڵیوان'' لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا بەھۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە ''خاتوون'' ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو و هەتا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی بوو و ئاواتی ئەوە بوو کە ڕزگاریی نیشتمانەکەی ببینێت.

شەهید ''قادر شاوەلە نژاد'' ساڵی ١٣٣٨ لە گوندی نەڵیوان لەدایک بووە.

ناوبراو دوای پەیوەستبوونی بە ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرگیری دژی هێزە دژە گەلییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی لە شنۆ شەهید بووە.

تەرمی دایە خاتوون لە گوندی نەڵیوان لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.