کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

10:43 - 20 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارۆچکەی نەڵۆس کوچی دوایی کرد.

ڕۆژی چوارشەممە، ڕیکەوتی ١٥ ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاوی،  دایە ''سارا ئەحمەد پوور'' دایکی شەهید ''ئیبراهیم ئەڵلاوەیسی'' لە شارۆچکەی نەڵۆس، سەر بە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.

شەهید ''ئیبراهیم '' لە ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە شارۆچکەی نەڵۆس سەر بە شاری شنۆ لە دایک  بووە. لە ڕێکەوتی ١١ی گەلاویژی ١٣٦٧ی هەتاوی لە دەرگیری لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە  ''کانی خاسک '' شەهید بووە و گڵکۆکەی له چۆمی سەرکەمە.

تەرمی دایە سارا لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.