کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاری ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:01 - 31 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆچی دوایی کرد.

شەوی هەینی، ٣٠ی خاکەلێوە،  دایە ''گولیزار نەسروڵڵاهی''خەڵکی گوندی قاسملوو و دایکی شەهید ''وەلی وەلیزادە''، بە هۆی نەخۆشییەوە بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

شەهید وەلی وەلیزادە، ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی، لە گوندی قاسملوو لە دایک بووە و لە ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٧٤دا، لە شوێنێک بە ناوی دەشتەکان دەکەوێتە نێو بۆسەی هێزە دژەگەلییەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانەوە و تێکەڵ بەکاروانی شەهیدان دەبێت.

شەهید وەلیزادە، بە هۆی لێهاتوویی، لە لایەن حیزبەوە پلەی کادری دەرجە ٤ی پێ دەبەخشرێت و لە کۆمیتەی شارستانی ورمێ ئەرکی حیزبی بەڕێوە دەبرد.

شایانی باسە، تەرمی دایە گولیزار لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچە بە خاک ئەسپێردرا.

بەم بۆنەوە، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.