کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاری کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:25 - 8 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری مەهاباد، کۆچی دوایی کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی بانەمەر، دایە ''ڕابعە شێخە''، دایکی شەهید ''ڕەسووڵ سەبووحی''، خەڵکی گوندی ''دێ مەلا'' و دانیشتووی گوندی ''گردەڕەش '' سەربە شاری مەهاباد، به هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید ڕەسووڵ سەبووحی، کادری دەرجە ٣ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،  لە تێکەڵچوون لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی پاوانخوازی ئێران، لە ڕیکەوتی ١٣ی پووشپەڕی ١٣٦٢ی هەتاویدا، لە گوندی سونجاق، سەربە شاری مەهاباد، تێکەڵ به کاروانی شەهیدان بوو.

 تەرمی دایە ڕابعە بە بەشداریی خەڵکی ناوچەکە به خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.