کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاری کۆچی دوایی کرد

11:02 - 6 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: دایکی شەهید لوقمان سوڵتانی، کە لە ڕێگای ڕزگاری گەل و نیشتمانەکەی گیانی خۆی بەخت کرد بەهۆی بەساڵاچوویی و نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ھەواڵی گەیشتوو بە مالپەڕی کوردستان میدیا، سەیزادە ئایشێ ئارتەنگ دایکی شەهید لوقمان سووڵتانی خەڵكی ئاوایی سێلم ساغوول، لە ڕێكەوتی ٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاوی لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

سەیزادە ئایشێ ئارتەنگ دایكی شەھید لوقمانی سووڵتانی كە ئەندامی تەشكیلاتی نهێنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو لە ساڵی ١٣٦٨ لە لایەن رێژیمی داگیرکەرەوە دەگیرێ و پاش ئازار و ئەشكەنجەیەكی زۆر لە لایەن ڕێژیم وێڕای سێ ھاوڕێی دیكەی بە ناوەكانی حەسەن بایەزیدی، كەماڵ تەلاج و علی خووڕەمپەنا لە پایگای رێژیم  لە جەواڵە ڕەشان ئێعدام كران و پەیوەست بە ڕیزی سەروەرانی مێژوو بوون.

تەرمی سەیزادە ئایشێ هەر هەمان ڕۆژ لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.