کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، کۆچی دوایی کرد

13:19 - 27 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سنە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی پووشپەڕ، دایە ''قەمەرناز حوسێنی''، دایکی شەهید ''کەریم ئەلیاسی''، خەڵکی گوندی "سۆ"ی سەر بە ناوچەی چەمشاری سنە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

شەهید ''کەریم ئەڵیاسی''، ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی، بە دەستی جاش و سیخوورەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران لە سنووری گوندی "گەزنە" شەهید کرا و لە لایەن پاسدارانی دڵ پڕ لە قینەوە سووکایەتی بە تەرمەکەی کرا و ئەو کردەوەیە لە لایەن خەڵکەوە زۆر سەرکۆنە کرا و بووە هۆی ڕق و قینی خەڵک لە ڕێژیم.

هەروەها دایە ''قەمەرناز''، خوشکی شەهید ''سەید کەماڵ حوسێنی''، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوو.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.