کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کودستان کۆچی کرد

12:44 - 14 بانەمەڕ 2720

دایە ''عایشە شێخی سەدر'' دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە گوندی ''گەرگوولی سەروو'' سەر بە شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

دایە ''عایشە'' دایکی شەهید ''ڕەحمان ئەمین ئازەر'' هەتا دوا ساتەکانی ژیانی؛ شانازی بە ڕێبازی پیرۆزی کوڕە شەهیدەکەی دەکرد.

تەرمی دایە ''عایشە'' لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە و ''گەرگوولی سەروو''دا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

شەهید ''ڕەحمان ئەمین ئازەر'' ناسراو بە ''ڕەحمان ئار.پی.جی'' ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە گوندی ''سەرینچاوێ'' لەدایک بووە و ٢٤ی جۆزەردانی  ١٣٦٢لە گوندی ''شیناوێ'' لە دەرگیرییەکدا لە دژی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران شەهید دەبێت و لە گوندی ''دایە شێخی'' ئەسپەردەی خاکی پیرۆزی کوردستان دەکرێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.