کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دوایی کرد

19:06 - 13 بانەمەڕ 2720

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شنۆ بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بانەمەڕ، دایە "زەینەب جەودەت"، دایکی شەهید "حەسەن ئەحمەدی"، خەڵکی شنۆ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

شەهید "حەسەن ئەحمەدی"، ئەندامی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و پاشان لەلایەن ڕێژیمی پەت و سێدارەوە دەسبەسەر دەکرێت و لە ئاکامدا لە سێدارە دەدرێت.

تەرمی دایە زەینەب، لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.