کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە "بۆکان" کۆچی دوایی کرد

11:51 - 21 جۆزەردان 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "لیمۆ پوورشەریفی"، دایکی شەهید "محەممەد ساڵح پوورشەریفی"، خەڵکی گوندی "کانی ڕەشـ"ـی بۆکان، لە "میراوا"ی بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "لیمۆ" ژنێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو کە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

شەهید "محەممەد ساڵح پورشەریفی" ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی، لە گوندی "داشتەمر" سەر بە مەهاباد لەدایک بوو.

دوای هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بوو بە ڕیزی هێزی پیشمەرگەی کوردستانەوە و ئەرکە حیزبییەکانی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد.

دەرەنجام شەهید "محەممەد ساڵح" لە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی، لە دەرگیرییەک دژی داگیرکەرانی کوردستان، لە شوێنێک بە ناوی "شێخچووپان" تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوو.

دایە "لیمۆ" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە "میرئاوا"ی بۆکان بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری دایە "لیمۆ" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.