ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە "زبێدە برووشکە" کچی کاک "ئەحمەد شاریکەندی" و دایکی شەهید "عەلی ڕەحیمی" خەڵکی شاری بۆکان لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە "زبێدە" ژنێکی دڵسۆز و حیزبدۆست بوو و هەتا کۆتایی ژیانی شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد و هیچکات وازی لە ڕێگا و ڕێبازی کوڕەکەی نەهێنا.
شەهید "عەلی ڕەحیمی" ناسراو بە "عەلی بۆکانی" ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی لە گوندی "قەرەقاجـ"ـی شاری بۆکان لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایک بووە و لە ڕێکەوتی ٤ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی لە گردەقووڵە لە ڕووداوێکدا شەهید بووە.
بە داخێکی گرانەوە دایە "زبێدە" وەک دایکی شەهیدێک ڕزگاریی نەتەوەکەی بە چاوی خۆی نەدی و ئاواتی بەرزی وەدی نەهات.
تەرمی دایە "زبێدە" لە شاری بۆکان بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.