کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە "سنە " کۆچی دوایی کرد.

12:21 - 5 گەلاوێژ 2722

رۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣١ی پووشپەڕ، دایە "ئاسیە بەندگی " کچی "عەبدولحوسێن" دایکی شەهید "عەلی محەممەدی " خەڵکی شاری "سنە"، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "ئاسیە " ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

شەهید "عەلی محەممەدی " ساڵی ١٣٥١ی هەتاوی لە "سنە " لەدایک بووە.

ناوبراو ساڵی ی هەتاوی١٣٧٢ پەیوەست بە ڕیزی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بووە و وەک ئەندامێکی چالاک و تێکۆشەر ئەرکی ئەندامەتی بەجێ هیناوە و هەر لە درێژەی ئەرک و کاری حیزبیدا بەهۆی ڕووداوێک لە ساڵی ١٣٨٤دا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

دایە "ئاسیە "هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی پڕ سەروەریی شەهیدان وەفادار مایەوە.

 تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "ئاسیە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.