کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد

12:28 - 27 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "مەنیج بوستانچی" دایکی شەهید "محەممەد زەریان"، خەڵکی شاری "مەهاباد" ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "مەنیج" کەسایەتییەکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو کە هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

شەهید "محەممەد زەریان" ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی لە گوندی "قۆم‌قەڵا" سەربە شاری "مەهاباد" لەدایک بوو.

دوای هێرشی داگیرکەرانی ڕێژیمی ئاخوندیی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بوو بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئەرکی حیزبیی خۆی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد.

دەرەنجام شەهید "محەممەد" لە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لە دەرگیرییەکدا دژی ڕێژیمی ئێران، لە شوێنێک بەناوی گوندی "یاڵ تەمر"، تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوو.

دایە "مەنیج" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە شاری "مەهاباد" بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.