کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

13:44 - 13 خەرمانان 2720

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، دایە "زبێدە حەسیرباف"، دایکی شەهید "موتەلیب نەبی‌زادە"، خەڵکی گوندی "گەنج ئاوا"ـی مەهاباد، دوای تەمەنێک پڕسەروەری ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "زبێدە" ژنێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بووە و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد.

شەهید "موتەلیب نەبی‌زادە" ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە گوندی "گەنج ئاوا" لەدایک بووە.

دوای هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و بۆ بەرگریکردن لە گەل و نیشتمانەکەی چەکی شەرەفی لە شان کردووە و وەکوو کادر ئەرکە حیزبییەکانی خۆی بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەڕیوە بردووە.

دەرەنجام شەهید "موتەلیب" لە ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی ١٣٦٨ی هەتاوی، لە شەڕێکی نەخوازراودا، لە شوێنێک بە ناوی "زەویان" تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو.

دایە "زبێدە" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی ڕۆڵە شەهیدەکەی وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە گوندی "گەنج ئاوا" بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.