کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

18:28 - 17 سەرماوەز 2721

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە ''هاجەر ئیبراهیمی ئەقدەم'' دایکی شەهید ''ئەلیاس ئەڵڵاپوور'' لە ئاوایی ''قوم قەڵا'' لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "هاجەر" ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو و ئاواتی ئەوە بوو کە ڕزگاریی نیشتمانەکەی ببینێت.

کوڕێکی ناوبراو بە ناوی شەهید ''ئەلیاس ئەڵڵاپوور'' لە هێزی بەرگریدا دژی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران چەکی هەڵگرتبوو و وەکوو کەسێکی چالاک و هەڵسووڕ بە فیداکارانەوە بۆ ڕزگاریی نەتەوەکەی خەباتی دەکرد.

شەهید ''ئەلیاس'' دوای دەسبەسەرکرانی ڕەوانەی شاری ورمێ کرا و لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزی ١٣٦٥ی هەتاوی بە دەستی جەلادەکانی ڕێژیمی ئێران ئێعدام کرا و تێکەڵ بە کاروانی نمران بوو.

بە داخێکی گرانەوە دایە هاجریش وەک دایکی شەهیدێک، ڕزگاریی نەتەوەکەی بە چاوی خۆی نەدی و ڕۆژی سێشەممە لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.