کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

11:27 - 1 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، دایە ''پەریزاد ئیبراهیمی'' دایکی شەهید ''عومەر نەسروڵڵازادە'' لە مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە ''پەریزاد'' ژنێکی نیشتماندۆست و وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی بوو.

شەهید "عومەر نەسروڵڵازادە" ساڵی ١٣٣٠ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لەدایک بووە، دوای ئەوەیکە هەستی بە زوڵم و زۆری داگیرکەرانی خاکەکەی کرد بە هەڵگرتنی چەکی پێشمەرگایەتی پەیوەست بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بوو.

ناوبراو  لە ڕێکەوتی ٣٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی لە پشت گوندی ''قۆزلوو'' لەلایەن جاشێک بە ناوی ''ڕەحیم گاڕووت'' تێرۆر کرا و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

تەرمی دایە ''پەریزاد'' لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.